هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی (نه‌ژاد) سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه
هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی (نه‌ژاد) سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه
رامان و خه‌بات
پێكهێنانی تۆرِهكانی به‌رگری مه‌ده‌نی
فێستیالی دژ به ره‌گه‌زپه‌رستی ساڵی ٢٠١٣ ده‌په‌رژێته سه‌ر هه‌موو جۆره‌كانی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له كۆمه‌ڵگادا و هه‌وڵ ده‌دات هێزه كۆمهڵایهتییهكهمان بۆ خه‌بات دژی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی بخه‌ینه سه‌ر یه‌ك، تا بتوانێ به‌ره‌نگاری هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی ببێته‌وه كه سه‌رجه‌م ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌ی داگرتووه.
ئێمه ده‌مانه‌وێ له فێستیالی ئه‌مساڵدا، دژ به بونیاده ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا بوه‌ستینه‌وه، له رێگای چاودێری كردنیانه‌وه. به‌ره‌نگاری و خۆڕاگری مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له ئه‌ڵمانیا پێشینه‌یه‌كی دوورودرێژی هه‌یه. ئه‌م فێستیاله به نیازه، فه‌زایه‌ك بۆ گفتوگۆ و به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی ساز بكات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه دژ به نایه‌كسانییه رهگهزپهرستانهكان. خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێت درێژه‌ی هه‌بێت و له چوارچێوه‌ی رێكخراوه خۆڕسكه مه‌ده‌نییه‌كان له سه‌رجه‌م ئا‌ڵمانیا په‌ره بگرێت. ئێمه هاوار ده‌كه‌ین له‌م وڵاته‌دا هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه و هه‌مووان ده‌گرێته‌وه. چ ئه‌وانه‌ی كه مافی مرۆی یه‌كسانیان له ده‌ست داوه و چ ئه‌وانه‌ی به رواڵه‌ت له دۆخی هه‌ڵاواردن سودیان پێگه‌یشتووه.
به‌شێكی گه‌وره له‌م كۆمه‌ڵگایه له ژێر فشاره‌كانی هه‌ڵاواردن وه‌كوو نابه‌رابه‌ری له كۆچدا و بارودخی دژواری په‌نابه‌ران، رۆژانه زوڵمیان لێ ده‌چێ و مافیان پێشێل ده‌كرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵگا له نه‌بوونی ئه‌م كه‌سانه هه‌لێكی گه‌وره له ده‌ست ده‌دات و هه‌ر بۆیه‌ش كۆمه‌ڵگا دۆڕاوی سه‌ره‌كییه. هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له ئه‌ڵمانیا بۆته هۆی حاشاكردن له ناسنامه‌ی مرۆه‌كان، به‌ربه‌ست له‌سه‌ر پیشه‌كان و سه‌ركۆنه‌كردنی تاكه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی گیانی له ئینسانه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌م پرسه ناخۆشانه كه رۆژانه له ده‌ورو پشتی ئێمه رووده‌دات ریشه‌یه‌كی قولی له توندووتیژییه جێكهوتووهكاندا هه‌یه، كه له مێژویی ئیستعماری دۆخه‌كه‌وه هاتووه كه ئێمه هه‌نوكه تێدا ده‌ژین. ئێمه ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌م توندوتیژییه بزانین و بیربكه‌ینه‌وه. له فێستیالی ئه‌مساڵدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین، ئاسۆیه‌ك به‌و كه‌سانه پیشان بده‌ین كه بوونه‌ته قوربانی ئه‌م تووندووتیژییه.
هه‌روه‌ها به نیازین فه‌زا بۆ گۆڕنینهوه راوبۆچوون له كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیا و میدیاكاندا دروست بكه‌ین. به‌م فێستیڤاله هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی بخولقێنین. روونه له‌گه‌ڵ خه‌بات دژ به هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی نابێ ره‌خنه له سیستمی توڕه‌ی سه‌رمایه‌داریشمان له بیر بچێ. لێره‌دا به گشت توانامانه‌وه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ین به هانامانه‌وه بێن.
به‌رنامه‌ی فێستیاڵهكه، چالاكی هونه‌ری و سیاسی، گفتوگۆ و راگوڕینهوه، شانۆ و موسیقی له خۆ ده‌گرێت، به‌ڵكوو بتوانین فه‌زایه‌ك دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتری به هێز بكه‌ین و به‌یه‌كیشه‌وه كات و ساتێكی خۆش به‌رینه سه‌ر.
فێستیالی دژ به رهگهزپهرسی
به‌رلین –١٦–١٨ی ئۆگه‌ست